کوردستانی

نرخی جۆرێک لە بەنزین کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی جۆرێک لە بەنزین کەمکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قائیمقامیەتی قەزای کۆیە بڕیاریدا لەسەر کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ 500 دینار و بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە رایدەگەیەنێت  لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکار رەندیخانی، بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیەک لە خاوەن بەنزینخانەکان قەزای کۆیە ئەمڕۆ سەردانی قائیمقامیەتیان کرد بۆ ئەوەی کە هەماهەنگیەک بدۆزرێتەوە لەم دۆخەدا بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاردرا نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ بۆ 500 دینار دابەزێت لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

رەندیخانی ئەوەشی خستەڕوو "خاوەن بەنزینخانەکان بەڵێنیان داوە نرخی جۆرەکانی دیکەی بەنزین کەمبکەنەوە لەوەی کە پێشتر کەهەبووە".
Qaiwan
Qaiwan