کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی ئارامیی شاری سلێمانی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ قۆناغی یەكەم و دووەمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا كراو بەرنامەو پلانی گونجاو بۆ قۆناغی سێیەم دانرا.

لە قۆناغی یەكەمدا كە لە 30/1/2020ەوە لە پارێزگای سلێمانیدا دەستی پێكرد، پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بەرنامەیان بۆ چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو دابینكردنی پێداویستی‌و ئامێرو كەلوپەلی تەندروستی‌و لۆجیستیەكان‌و ئامادەکردنی ڕێنمایی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەو ڕێوشوێنەكانی كۆرەنتینەكردن‌و گەڵاڵەكردنی ڕێنماییە تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییەكان دیاریكرد، سەركەوتووانە حكومەتی خۆجێیەتی بە پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی خۆی بۆ هەر دۆخێكی نەخوازراو و لەناكاو، ئامادە بكات.

قۆناغی دووەم، قۆناغی خۆپارێزیی هاووڵاتیان‌و قەدەغەی هاتووچۆو وەستانی ژیانی گشتیی‌و كاركردن بوو لەسەر پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی تاك‌و كۆمەڵگا، بە پشتیوانیی و بڕیارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا، بە دیاریكردنی ڕێكارو ڕێنمایی تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامیی وردو زانستیانەو تەندروستیانە، بە خۆپارێزیی‌و خۆڕاگریی‌و پابەندیی هاووڵاتیانی بەڕێزو بە گیانی بەرزی بەرپرسیارانەی یەكە كارگێڕییەكان‌و دامودەزگاكانی دەوڵەت لە هەموو سێكتەرەكاندا بەتایبەتی لەلایەن كەرتی تەندروستی‌و هێزەكانی ناوخۆو ئاسایش‌و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی‌و لیواکانی سکرتاریەت و هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و مێدیاو ڕێكخراوە نێودەوڵەتی‌و ناوخۆییەكان‌و دەستپێشخەرییەكانی كەرتی تایبەت، سەركەوتووانە ئەم قۆناغەش بەڕێكرا.

قۆناغی سێیەم، قۆناغی پاراستنی بژێویی‌و ئاسایشی ئابووریی خەڵك‌و کەرتی تایبەت، بە تەریبی لەگەڵ پاراستنی بەردەوامی ئاسایشی تەندروستیی‌و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنادا، لەم قۆناغەشدا وەك قۆناغەكانی تر پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و پابەندیی خۆپارێزیی‌و تاكپارێزیی‌و كۆمەڵگا پارێزیی هاونیشتمانانی خۆشەویست، وادەكات بتوانین هێدی هێدی، قۆناغ بە قۆناغ دەرفەتی زیاتری ژیانكردن‌و كارو كەسابەت‌و بژێوی هاووڵاتیان ڕێكبخەینەوەو بكەینەوە، ئەمەش بە پابەندبوونی تەواوی هاووڵاتیان دەبێت بە خۆپارێزییان‌و بە ڕێنماییە تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییەكانەوە، پێویستە خۆیان بۆ خۆیان ئەركی پاراستنی تەندروستی خۆیان لە پەتای كۆرۆنا بگرنە ئەستۆ، بۆئەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەت بتوانن ڕێكارو ڕێنمایی پێویستیان بەپێی قۆناغەكە بۆ دیاری بكەن‌و دەرفەتی چارەسەركردن‌و پشكنین‌و كۆرەنتینەكردن‌و چاودێریكردنی تەندروستی‌و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەتاكە لەلایەن كەرتی تەندروستیەوە بڕەخسێت‌و، یەكە كارگێڕیی‌و دامودەزگاكانی دەوڵەت لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بتوانن كایەكانی ژیان‌و سێكتەرە جیاجیاكانی بژێوی هاونیشتمانان لەژێر ڕێكارو ڕێنمایی وردو توندی تەندروستیدا جێبەجێ‌ بكەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کرا، پشتیوانی تەواوی ئەم قۆناغە بن و هانی زیاتری هاووڵاتیان بدەن بۆ خۆپارێزیی بەردەوام.

هەموو لایەک ئاگادار کرانەوە لە هەرکارێکی زیادەڕەویی و سەرپێچیکردن و بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و دروستکردنی قەرەباڵغی لە هەر شوێنێکداو، ڕێکاری توندی یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوونی هاووڵاتیان و دامودەزگاکانی کەرتی گشتی و تایبەت بە کاتەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆو بڕیارو ڕێکارو ڕێنماییە کارپێکراوەکان، کرایەوە.

هەروەها، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی راسپێردران، کە ڕۆژانە لەدوای داخستنی شوێنە ڕێگەپێدراوەکانی بازاڕەوە، تەواوی بازاڕەکان و شوێنە گشتیەکان دەرمانپژێن بکەن و پاکژبکەنەوەو پێویستە لەسەر هاووڵاتیان و کاسبکارانیش پاکوخاوێنی تەواوی شوێنەکانی خۆیان ڕاگرن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان