کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی هاوكاری ماددى پزیشكان و كارمەندانى تەندروستى سلێمانی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی هاوكاری ماددى پزیشكان و كارمەندانى تەندروستى سلێمانی كرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هاوسەرۆكی یەكێتی هاوكاری ماددی تەندروستی سلێمانی كردووە سەدان هەزار ماسك و كەلوپەل و پێویستی پزیشكیشی تەرخانكردووە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندورستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كورردستان بڕی 50 هەزار دۆلار هاوكاری تەندروستی كردووە بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانە لە ریزی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنابوون".

ئاماژی بەوەشكرد "بە سەدان هەزار ماسكی جۆراوجۆر و جلی تایبەت و 20 هەزار ڤی تی ئێمی پێشكەش بە تەندروستی شارەكە كردووە".

Qaiwan
Qaiwan