کوردستانی

بڕیاری نوێ بۆ كردنەوەی كۆمەڵێك دوكان و شوێنی تر دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ بۆ كردنەوەی كۆمەڵێك دوكان و شوێنی تر دەرچوو
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی لە دیوانی ئیدارەی ڕاپەرین بە سەرپەرشتی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین-سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی راپەرین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەئامادەبوونی ئەندامانی ژوور کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چۆنیەتی هەنگاونانی قۆناغ بە قۆناغی ئاسایی کردنەوەی ژیان و بارودۆخی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

هەر لەم تێڕوانینەوە و بە هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ناومان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەدرا :

یەکەم : جگە لە کافتریا و چایخانە و قاوەخانە و هۆڵەکانی لەشجوانی و پارکە گشتی و تایبەتی و یاریگا و مزگەوت ، دوکان و بازاڕ دەکرێتەوە بە مەرجی پەیڕەو کردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان ( بەکارهێنانی ماسک و دەسکێش و دروست نەکردنی قەرەباڵغی و جەنجاڵی و دووریی نێوان کەسەکان بە ئەندازەی دوو مەتر ) .

دووەم / خواردنگە و چێشتخانەکان دەکرێنەوە : ئەوانەی کە مۆڵەتی تەندروستییان هەیە و بەو مەرجەی کە گەڕۆک و سەرعارەبانە نەبن و خواردن بە دیلیڤەریی پێشکەش بکەن.

سێیەم / پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل ناکرێنەوە هەتا لە کۆبوونەوەی رۆژی 23 ی نیسان بڕیارێکیان بە پێی بارودۆخەکە لێ دەدەرێت .

چوارەم / هەتا قەدەغەکردنی هاتووچۆی نێوان شارەکان هەڵ نەگیرێت رێگە بە هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیی ( پاس و مینی پاس ) نادرێ کاربکەن .

پێنجەم / دەربارەی نۆرینگە پزیشکییەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین و و سەندیکای پزیشکانی راپەرین هەماهەنگیی بۆ کردنەوە و رێکخستنەوەی کردنەوەیان دەکەن .

شەشەم / مەیدانەکان و هەفتەبازاڕەکان لەم قۆناغەدا هەر بەداخراویی دەهێڵرێنەوە و بواری کردنەوەیان نادرێت .

حەوتەم / بڕیای قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەکان هەر جێگیرە و هێزە ئەمتییەکان رێکارەکانی پێویست بۆئەم مەبەستە دەگرنەبەر .

هەشتەم / قائمقامییەت و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان میکانیزمی پێویست بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخ و ژیانی خەڵک دەگرنەبەر و خۆیان سەرپشکن لەم کارەدا.
Qaiwan
Qaiwan