کوردستانی
عومەر گوڵپی: خەڵک باجی بێباکی حکومەتی هەرێم دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرایکرد بە پێی ژمارەو داتاکانی وەزارەتی دارایی، هەرێمی کوردستان مانگانە (140 ملیار) دینار داهاتی گومرگ و (50 ملیار) دینار داهاتی باجی هەیە، ئەم دوو داهاتە فیدراڵین و پێویستە مانگانە نیوەی بۆ بە غدا بنێردرێت کە (90 تاوەکو 95 ملیار) دینار دەکات، کەچی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ هەرێم مانگانە نزیکەی (40 تاوەکو 50 ملیار) دیناری بۆ هەر مانگێک وەک داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا کردووە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند " پێویستە هەرێم مانگانە (400 هەزار) بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، کە تاوەکو ئێستا نەکراوە، لەوەش خراپتر ئەوەیە هەموو رۆژێک (320 هەزار) بەرمیل نەوت دەفرۆشن، داهاتەکەشی نە دەیدەن بە بەغدا، نە دەیدەنە وەزارەتی دارایی هەرێم".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جێبەجێنەکردنی ئەرکەکان لەلایەن هەرێم و نەناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە، تەنها خەڵک باجەکەی دەدات، بۆیە ئەگەر ئەو ملیۆن و 200 هەزار دەنگەی پارتی و یەکێتی راستەقینەن و هاوڵاتیی کوردستانن، حەقە یەخەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بگرن و بڵێن تاکەی کێشەی مووچە چارەسەر ناکەن".
ب ح

بیروڕا