ئینستتیوتى نارین

وەزارەتی دارایی لە بارەی تەمەنی خانەنشینییەوە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لە بارەی تەمەنی خانەنشینییەوە بڕیاریدا


مەودا میدیا-
دوای درووستبوونی دەنگۆی جیاواز لەبارەی تەمەنی خانەنشینییەوە، وەزارەتی دارایی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و جەختیكردەوە، فەرمانبەران لەگەڵ گەیشتنیان بە تەمەنی 60 ساڵی، خانەنشین دەكرێن.

وەزارەتی دارایی عیراق لە نوسراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە" تەمەنی 60 ساڵی، تەمەنی یاسایی خانەنشینییە و هەر فەرمانبەرێك كە دەگات بەو تەمەنە راستەوخۆ خانەنشین دەكرێت". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش ساڵی رابردوو یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی هەمواركراوی جێبەجێ كرد، بەو هۆیەشەوە تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەم كرایەوە بۆ 60 ساڵ. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan