کوردستانی
بوومەلەرزەیەك لەم شارەی هەرێمی كوردستان روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك لە شاری زاخۆ روویداو هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو.
دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك كە گوڕەكەی كەمتر بووە لە 3 بە پلەی رێختەر لە شاری زاخۆ روویداوە".
ئاماژە بەوەشكراوە "بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی نەبووە و بەشی زۆری هاوڵاتیانیش بەهۆی كەمی گوڕەكەی هەستیان پێنەكردەوە".