کوردستانی
پەكەكە هەولێری لە داعش پاراستووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەوكاتەی داعش مەخموری گرت و هەڕەشە كەوتە سەر هەولێر، رومان لە قەندیل كرد و ئەوانیش هەرێمی كوردستان و هەولێریان پاراست.
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی "دوای ئەوەی داعش مەخموری گرت و ھەڕەشە کەوتە سەر ھەولێر، حکومەتی ھەرێمیش لە پشتیوانی تورکیا نەک ھەر بێ ئومێد بوو، بەڵکو بەپێچەوانەشەوە دەرکەوت کە لە پشت داعشەوەیە، بۆیە روومان کردە قەندیل".
ئاماژەی بەوەشكردووە "لە قەندیلە بڕیاردرا ھێزێکیان بۆ کەرکوک، ھێزێکیان بۆ ھەولێر و ھێزێکیشیان بۆ دەشتی نەینەوا بنێرن،ئەو رۆژە قەندیل ئامادە بوو بەرگری لە خاکی کوردستان و حکومەتی ھەرێمیش بکات".
ئەوەشی باسكردووە " دواتر ھاوپەیمانان ھاتنە مەیدانەکە و بە سوپاسەوە پێویستمان بە قەندیل نەما، من لێرەدا جارێ ھەر ئەوەندە وەبیر دێنمەوە، بۆیە نابێ بێ ئەمەک و چاکە کوێر بین".