کوردستانی
بڕیاری نوێ بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندكاران درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر شێوازی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەكاتەوە و دەشڵێت، پێویستە زانكۆكان ئامادەكاری بكە بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی.
دەقی ڕاگەیەنراو و بڕیارەكان:
ئەمڕۆ (٢٠٢٠/٤/١٨) بە ئامادەبونی سەرجەم ئەندامان بە شێوازی ئۆنلاین، سەرپەرشتی كۆبونەوەی ژمارە (٥)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی – مان كرد، بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی زۆر لە نێوان زانكۆكان لە ڕوی ژێرخان و توانای مرۆیی و ڕاهێنانی مامۆستایان و ژمارەی قوتابییان و خوێندكاران، هەروەها بەهۆی جیاوازی ڕێژەی خوێندراوی پرۆگرامەكانی خوێندن لە نێوان زانكۆكان و بەتایبەت لە نێوان سیستەمی ساڵانە و سیستەمی كۆرسات و سیستەمی بۆڵۆنیا، ئەنجومەنی وەزارەت ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:
1. ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەخت لەسەر بڕیاری پێشوی دەكاتەوە كە ئەگەر تا (٢/٥/٢٠٢٠) ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان ئاسایی نەبۆوە و نەتوانرا دەستبكرێتەوە بە خوێندنی نێوكامپەس ئەوا زانكۆكان دەست دەكەن بە خوێندنی ئەلكترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیكار) بۆ تەواوكردنی ئەو بەشە كەمەی پرۆگرامی خوێندنی ساڵی ئەكادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. هەر زانكۆیەك تا ئەو بەروارە نەیتوانی ئامادەكارییەكان تەواو بكات بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیكار)، ئەوا لە چوارچێوەی ئەو سەربەخۆیی كارگێڕی و ئەكادیمییەی كە زانكۆكان هەیانە بە لەبەرچاوگرتنی سیستمی خوێندن و ئەو تایبەتمەندێتی و جیاوازیانەی كە هەیانە، ئەنجومەنی زانكۆكان دەسەڵاتییان هەیە كە پلانی تایبەت بە زانكۆی خۆیان دابڕێژن بۆ تەواوكردنی پرۆگرامی خوێندنی ساڵی ئەكادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
3. هەموو زانكۆكان پێویستە پلانەكانیان بەشێوەیەك دابڕێژن كە پێش (١/٩/٢٠٢٠) پرۆگرامی ساڵی ئەكادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠)یان تەواوكردبێت بە هەڵسەنگاندن و تاقیكرنەوەكانی خولی یەكەم و دووەمی كۆتایی ساڵیشەوە.
4. ئەو زانكۆیانەی كە دەست ئەكەن بە خوێندنی ئەلیكترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیكار) ئەوا پێویستە پلانی تایبەتییان هەبێت بۆ خوێندنی وانە پراكتیكییەكان.
5. هەموو زانكۆكان پێویستە پلان و نەخشەڕێگای ڕوونیان هەبێت بۆ كات و چۆنییەتی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكان.
6. ئەو زانكۆ حكومی و تایبەتانەی هەرێمی كوردستان و ئەوانەی كە لقی زانكۆیەكی نێودەوڵەتین یاخود مافی یاسایی زانكۆیەكی نێودەوڵەتییان هەیە بە شێوەی (Franchise) یاخود سیستەمێكی تایبەت جێبەجێ ئەكەن، ئەوا پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییەكانی زانكۆ نێودەوڵەتییەكە (زانكۆی دایك) بكەن بۆ چۆنییەتی و كاتی دەستپێكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی، واتە ئەگەر زانكۆی دایك دەستی كردوە بە خوێندنی ئەلكترۆنی زانكۆكەی هەرێمیش دەتوانێت دەستپێبكات بە مەرجێك هەموو ئامادەكارییەكانی تەواو كردبێت.
7. سەرجەم زانكۆكان پێویستە بەپێی بڕیارەكانی سەرەوە پلان و نەخشەڕێگای خۆیان دابڕێژن و وێنەیەك بدەن بە وەزارەت بۆ مەبەستی چاودێری كردن و بەدواداچونی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەت لە چۆنییەتی جێبەجێكردنی پلانەكەیان.
8. جەختكردنەوە لەسەر بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزارەت كە لە (٢/٥/٢٠٢٠) زانكۆكان دەتوانن هەموو پرۆسەكانی تر بەشێوەی ئەلكترۆنی دەستپێبكەنەوە وەك خوێندنی قوتابییان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا) ئەوانەی كە پێشتر دەستییان كردوە بە خوێندن بەپێی قۆناغەكانی خوێندنیان، وە هەروەها پرۆسە ئەكادیمییەكانی تر (كۆنفرانس و سیمینار و سیمپۆزیەم و گفتوگۆی تێزەكانی ماستەر و دكتۆرا و نازناوی زانستی و پێداگۆجی و …هتد).
9. هەر كاتێك ئاسایی بونەی ڕەوشی تەندروستی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا، ئەوا ئەو زانكۆیانەی دەستیانكردوە بە خوێندنی ئەلكترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیكار) ڕاستەوخۆ دەست دەكەنەوە بە خوێندنی نێوكامپەس بۆ تەواوكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن.
10. زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیش پێویستە پاپەند بن بەم بڕیارانەی سەرەوە.