کوردستانی
تائێستا كازمی وەزیرەكانی ئامادە نەكردووە بۆ كابینەكەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ كورد دەكات لە بارەی پێكهێنانی كابینەكەی.
مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەركەوتەی كورد لە كابینەكەی عەبادی هەمان بەركەوتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی كاربەڕێكەری حكومەتی عیراق دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ پێكهێنانی كابینەكەی، بڕیارە لە رۆژانی ئایندە مستەفا كازمی گفتوگۆ لەگەڵ كورد بكات لە بارەی پۆست و وەزیرەكانی كورد، بەڵام شێوازی گفتوگۆكە دیاری نەركراوە، ئایا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات یان گفتوگۆی تر دەبێت".
هەروەها وتی "تائێستا هیچ شتێك لەسەر كابینەكەی كازمی و وەزیرەكان نییە و قورسە پێش مانگی رەمەزان بتوانرێت ئامادەكاری بكرێت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش كۆببێتەوە بۆ متمانەدان بە كابینەكەی".