کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ  دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، پلەکانی گەرما به‌ڕێژه‌ی 3-4 پله‌ی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت زۆربەى کاتەکاندا هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ  پەڵەهەور، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما به‌ڕێژه‌ی 3-4 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر      : 35  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک    : 38 پلەی سیلیزی  
دهۆک     : 34  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە  : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 39 پلەی سیلیزی
سۆران   : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ       : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan