تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی کاڵەک بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی کاڵەک بزانە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی کە خواستێکی زۆری لەسەرە بۆ خواردن بێگومان ئەم میوەیەش کۆمەڵێک سوودی باشی هەیە بۆ تەندروستی مروڤەکان.

کاڵەک باشترین چارەسەرە بۆ هێشتنی ترشەڵۆکی گەدە و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات، هەروەها سوودی هەیە بۆ گورچیلەکان، چونکە کرداری میزکردن زیاد دەکات.

خواردنی کاڵەک دەمان پارێزێت لە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن چالاک دەکات و ژمارەیەک مادەی سوود بەخش بە جەستەمان دەبەخشێت.

کاڵەک یارمەتیدەرێکی باشە لە دابەزاندنی کێشی زیادەی لەشمان، هەروەها رێگری دەکات لە زیادکردنی خانەکانی شێرپەنجە و بەتایبەت شێرپەنجەی سییەکان و پێست.

خواردنی کاڵەک ئارامی دەبەخشێت بە دەروونی مرۆڤەکان، هەروەها بۆ ئەو کەسانەش باشە کە کێشەی کەمخوێنیان هەیە.
Qaiwan
Qaiwan