کوردستانی
زیاتر لە یەك ملیۆن خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایار، بە بەشداریی زیاتر لە ملیۆنێك خوێندكار تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد.
ئەرسەلان پەرۆش، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكردووە".
وتیشی"كاتی تاقیكردنەوەكان بەپێی دەوام و كاتی خوێندنگە و قوتابخانەكان دەگۆڕێت و هەندێكیان بەیانیان و هەندێكیشیان نیوەڕوان تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەمڕۆ هەریەك لە پۆلەكانی چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت، 10 و 11 بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، بەڵام پۆلەكانی یەك، دوو و سێ تەنها بە هەڵسەنگاندن دەبێت و تاقیكردنەوەی سەر دەفتەریان نابێت".
باسی لەوەشكرد"بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە یەك ملیۆن و 387 هەزار و 895 خوێندكار بەشداری لە تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان دەكەن".
ئ ح
بیروڕا



