کوردستانی

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ راگیرا


مەودا میدیا-
بەهۆی پێنەدانی پێشینە بە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ، سەرجەم كارەكانی پرۆژەكە لە ئێستادا راگیراوە.
  
رەمك رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هەرچەندە ئومێدێكی زۆریان هەبوو كە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەبێ‌ وەستان كارەكانی بەزوویی و لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا تەواو ببێت، بەڵام ئێستا بەهۆی پێنەدانی پێشینەوە كارەكانی پرۆژەكە راگیراوە".

وتیشی"جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ تەنها رێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و هەوڵی تەواو دەدەن بۆئەوەی لە زووترین كاتدا كێشەكە چارەسەر بكەن ". 

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ لە رۆژی 24/6/2024، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمەوە بڕیاری جێبەجێكردنی درا و زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، هەرچەندە بڕیاربوو لە ماوەی 730 رۆژدا تەواو بكرێت، بەڵام تائێستا تەنها 7%ی كارەكانی تەواوبووە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan