کوردستانی

قایمقامی چەمچەماڵ: پڕۆژەکە بەهۆی پێنەدانی پێشینەوە راگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قایمقامی چەمچەماڵ: پڕۆژەکە بەهۆی پێنەدانی پێشینەوە راگیراوە

مەودا میدیا-

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کە لە رۆژی 2024/6/24، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمەوە بڕیاری جێبەجێكردنی درا بەڵام ئەمڕۆ بە چەند هۆکارێک کارەکانی پڕۆژەکە راگیرا.

رەمك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنها چارەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵە كە بەهۆی نەدانی پێشینە و بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم پڕۆژەکە راگیراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییانی قەزاکە ئەوەی ئەوەی پەیوەندی بە کێشەی ئیداری و سووتەمەنی و چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو، بیرەکان، کێشەی ئیداری بێت ئەوەی لە دەسەڵاتی ئیدارەی چەمچەماڵ بێت چارەسەری دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "جگە لە ئاو کێشەکانی تر لەبوارەکانی (پەروەردە، تەندروستی، رێگاوبان، کارەبا) لەسنووری قەزای چەمچەماڵ رووی لە باشبوون کردووە، بەڵام گرفتی ئاو یەکێکە لە کێشە گەورەکانی قەزاکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال