کوردستانی
رێژەی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم شارەی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی کە ئێستا تایبەت کراوە بە پشکنیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت رێژەی سەردانی کردنی هاوڵاتییان بۆ ئەنجامدانی پشکنین بە بەراورد بە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمی کردووە.
دکتۆر سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی کە ئێستا تایبەت کراوە بە پشکنیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی هەیە، بەڵام رێژەی سەردانی کردنی هاوڵاتییان بۆ ئەنجامدانی پشکنین بە بەراورد بە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمی کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتر رۆژانە زیاتر لە 400 کەس دەهاتن پشکنینیان ئەنجام دەدا، لە ئێستادا 150 بۆ 200 هاوڵاتی سەردانمان دەکەن و بەپێی رۆژەکانیش رێژەکە دەگۆڕێت".
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی "نەخۆشخانەکەمان هەموو رۆژەکانی هەفتەکراوەیە رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 12:30 خولەکی شەو بەردەوامین لە ئەنجامدانی پشکنین".