کوردستانی

رەزامەندی 11 هەزار پارچە زەوی بۆ پێشمەرگە دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەزامەندی 11 هەزار پارچە زەوی بۆ پێشمەرگە دەرچوو
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد نووسراوی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە گەڕاوتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی.

سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی رایگەیاند "رەزامەندییەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەجبەی سێیەمی پێشمەرگەیە، ناوی یەکە و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە و
لەئێستاشدا 20 هەزار فۆڕمی زەوی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە لەلایەن تیمەکانمانەوە وردبینی بۆ دەکرێت".

ئماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە رەزامەندی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووەو لە چوار قۆناغدا زیاتر لە 326 هەزار فەرمانبەر رەزامەندی تەرخانكردنی زەوییان لەلایەن ئەنوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرچووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ناوانەی کە رەزامەندییان بۆ دەرچووە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەن تاوەکو زەوییان بۆ تەرخان بکەن، بەمشێوەیە هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک، كە هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێدەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال