کوردستانی
شۆفێری پاسەکان گردبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا شۆفێرانی پاسی سەرجەم هێڵەکانی شاری سلێمانی لەبەردەم قائیمقامیەت گردبوونەوە بە مەبەستی دووبارە دەست بەکاربوونەوەیان.
دیار مستەفا، بەرپرسی هێڵی حاجیاوا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک شوفێرانی پاس داواکاریمان ئەوەیە دووبارە دەست بەکاربینەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە کاسبکارانی دیکە کەوتوونەتەوە کار".
ئاماژەی بەوەشکرد "شۆفێرمان هەیە بارودۆخی دارایی زۆر خراپە کرێی خانووی نییە بیدات، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی هێمنانەمان ئەنجامداوە و داوا لە قائیمقامی سلێمانی دەکەین دووبارە دەستبکەینەوە بەکارەکانمان".