کوردستانی

چوار چەکداری داعش کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار چەکداری داعش کوژران
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایدەگەیەنێت شەوی رابردوو لە ناحیەی رەشاد لە باشووری کەرکوک لە ئەنجامی پێکدادانی لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژران و دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیرا  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە "شەوی رابردوو لە گوندی حەمیرەی سەر بە ناحیەی رەشاد لە باشووری کەرکوک بەهۆی پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش چوار چەکداری داعش کوژران".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی داعشدا گیراوە، هەروەها ماوەی رووبەڕووبوونەوەکە 3 کاتژمێری خایاندووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان