کوردستانی
ژمارەیەک شوێنی سه‌رپێچیكار داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك شوێن داده‌خات.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند "به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی خۆرپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو كه‌بابخانه، چێشتخانه‌یه‌ك، دو چایخانه، دوكانێكی سارده‌مه‌نی و شیرینی له بازاڕی شاری سلێمانی داخست و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوێنی (2020.4.18) ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی سلێمانی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به مه‌رجی پابه‌ندبونی ته‌واو به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی به‌شێكی دیكه له دوكانی بازاڕه‌ی شاری سلێمانی كردوه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی ئاگادار كرده‌وه هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت بۆ ماوی یه‌ك هه‌فته شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".