کوردستانی
مەودا میدیا دواین زانیاری لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکان ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی مانگێک زیاترە دەرگای سەرجەم مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان لە هەرێمی کوردستان داخراو بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستاش نەکراونەتەوە و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "چاوەڕێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناین لە ئەنجومەنی وەزیران".
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان و کەنیسە و ئەو شوێنانەی مەراسیمییە ئایینییەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت چاوەڕێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناین لە ئەنجومەنی وەزیران".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر کاتێک ئەو لیژنەیە بڕیاری پێویست بدات ئێمە وەک وەزارەتی ئەوقاف ئامادەیمان هەیە بۆ کردنەوەی مزگەوت و شوینە ئایینییەکان".