عیراقی

هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدایان کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عیراق و دابەزینی نرخی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقدا لە دوای کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عیراق وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتوون.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتن و هەرێم هەر وەک پێشووتر بەردەوام دەبێت لە ناردنی نەوت".

 وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای دیلۆیت بەردەوام زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە و پابەندیش دەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها هەردوو لا پابەند دەبین بە رێککەوتنەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان