کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو کە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ ئەو سیستەمەی کارا کردبوو بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی كە دەیانەوێت بە كاری پێویست لەنێوان پارێزگا و شارۆچكەكان هاتووچۆ بکەن.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 19ی نیسانی 2020 هاوڵاتییان ئاگادار كردەوە كە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو راگرتووە.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر وەزارەتی ناوخۆ سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی كارا كردبوو بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی كە دەیانەوێت بە كاری پێویست لەنێوان پارێزگا و شارۆچكەكان بە ئۆتۆمبێل ھاتووچۆ بكەن.