ئینستتیوتى نارین
كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسی بوومەلەرزەیەكە و لە عیراق دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سیاسەتمەدارێكی دیاری عیراقی هۆشداری توند دەداتە بەرپرسانی بەغدا لە ئەگەری كشانەوەی كورد لە پڕۆسەی سیاسی و بە بوومەلەرزە ناوی دەبات.
مەشعان جبوری، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێنج خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێكس رایگەیاندووە" كشانەوەی كورد لە پڕۆسەی سیاسی رووداوێكی تێپەڕ نییە، بەڵكو بوومەلەرزەیەكە كە دەتوانێ عیراق ناسەقامگیر بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"كورد هاوبەشی سەرەكی بووە لە رووخاندنی رژێمی سەدام و كردنەوەی دەرگای نێودەوڵەتی بۆ ئۆپۆزسیۆن".
باسی لەوەشكردووە"كشانەوەی كورد تەنیا نوێنەرایەتی نەبوونی پێكهاتەیەك ناكات، بەڵكو داڕمانی بەشێك لە شەرعیەتی نیشتمانییە و عیراق بەزەحمەت بەرگەی دەرئەنجامەكانی دەگرێت".
ئ پ
بیروڕا



