کوردستانی

كەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە ؟
مەودا میدیا-

بەپێی ناوەندە گەردوونییەكانی جیهان، تائێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە كەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و وەزارەتی ئەوقافیش دڵنیا نییە لەو رۆژە و دەڵێت، ئێوارەی 22ی مانگ لیژنەی بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و ئەگەر مانگ بینرا، 23ی مانگ دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.

بەپێی ساڵنامەی كۆچی، مانگە عەرەبییەكان، هەموو ساڵێك مانگی رەمەزان 10 رۆژ دەێتە پێشەوە، ساڵی ڕابردوو لە 5ی مانگی ئایاری 2019 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو، بەو پێیە دەبێت ئەمساڵ لە نێوان 24 بۆ 25ی مانگ رەمەزان بێت.

رۆژی 8ی ئەم مانگە لە هەرێمی كوردستان شەوی بەرات بوو، كە 15 رۆژ پێش مانگی رەمەزان دەكات، بەو پێیە بێت دەبێت رۆژی 23ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.

ناوەندە گەردونییەكان بەبێ دڵنیایی ئەوەیان بِڵاوكردوەتەوە كە رۆژی 24ی مانگ كە دەكاتە رۆژی هەینی داهاتوو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی 22ی ئەم مانگە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبنەوە و پەیوەندیمان لەگەڵ هەر چوار پارێزگاكەش دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەو ئێوارەیە بۆمان روونبووەوە و مانگ بینرا، ئەوە 23ی مانگ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەگەر نەبینرا، ئەوا 24ی مانگ دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان و پەیوەندیشمان لەگەڵ وەقفی سوننی عیراق دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان