کوردستانی
ژنێک بەتۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژنێکی بە ڕەگەز عەرەبی راگەیاند بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان و بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ رەسید، ئەو ژنە لە زۆرێك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام توانرا لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوێنێ ژنێكی بە رەگەز عەرەب بە ناوی (ا.س.ی) بە تۆمەتی فێڵكردن و بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید دەستگیر کرد، کە لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عیراق خەڵكی فریو داوه، گوایە كۆمپانیای فڕۆكەوانی و ڤیزای ئیسپانیای هەیە و پارەیەكی خەیاڵیی لە هاووڵاتیان وەرگرتووه و بە چەندین شێواز قۆڵی خەڵكی بڕیوه.

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو ژنە كە لە زۆرێك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بە تۆمەتی فێڵكردن فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو و نەتوانرابوو دەستگیر بكرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەولێر و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادانی عیراقی، دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە".