راپۆرت
هه‌رێم كێشه‌ى مووچه‌ى قوڵكردووه‌ته‌وه و هۆكارى دواكه‌وتنه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پابه‌ندنه‌بوونه‌كانى و كارى نایاسایی، بووه‌ته هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و به‌غداى هانداوه تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌دات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنى به‌غداو هه‌رێم بۆ پرسى مووچه و نه‌وت نه‌بووه، هاوكات نه‌وتى راده‌ستى به‌غدا نه‌كردووه، داهاتى ناوخۆش كه مانگانه 100 ملیار دیناره، ره‌وانه‌ى به‌غداى نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ى مانگى 12 كه به‌غدا ناردویه‌تى، حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شینه‌كردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكارى توڕه‌یی به‌غدا.
هه‌رێمى كوردستان له ماوى دوو ساڵى رابردوو، پابه‌ندى رێككه‌وتن نه‌بووه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق به روونى ئه‌وه‌ى به فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان وتبوو.
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به مه‌ودا میدیاى وت "هه‌رێم هیچ پابه‌ندبوونێكى نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت له پرسى نه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ".
وتیشى "به‌غدا زۆر چاوپۆشى كرد له به‌رانبه‌ر كاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام چیتر ئه‌وه‌تا توڕه بووه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نادات و هۆشداریشى داوه‌ته هه‌رێم كه وه‌فد بۆ به‌غدا نه‌نێرن".
پێش جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان راگه‌یاند "سودانى پێى وتوین كه هه‌رێم راستگۆ نییه و هیچ پابه‌ندبوونێكى به رێككه‌وتنه‌كان نه‌كردووه و داهاتێكى زۆر هه‌یه، نه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه و نه له مووچه‌شدا به‌كاریده‌هێنن".
پێش جه‌ژنى قوربان، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق رایگه‌یاند "هه‌رێم بۆ ساڵى 2025 هیچ ته‌مویلێكى نه‌ماوه و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نانێرین بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه و دیار نییه‌ى كه‌ى مووچه دابه‌شده‌كرێت.
ع
بیروڕا



