کوردستانی
بڕیارە ئەمڕۆ شەش هاوڵاتی کورد لە سێدارە بدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی بانە و کرماشان و دێولان کە حوکمی سێدارەیان هەیە، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە گوازراونەتەوە و بڕیار بوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە بدرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا لە سێدارە دانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە 19ی نیسانی 2020 شەش بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەو شەش بەندکراوە کە خەڵکی شارەکانی بانە، دێولان و کرماشان بوون، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەحوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
هەنگاو ناسنامەی ئەو شەش کەسەی ئاشکرا کردووە کە بەم شێوەی خوارەوەیە:
1-لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی بانە
2-رامیار موسلیح خەڵکی بانە
3-واحید فەیزی خەڵکی بانە
4-عەدنان میرەکی خەڵکی دێولان
5-سینا محەمەدی خەڵکی دێولان
6-سەعید محەمەدپوور خەڵکی کرماشان
1-لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی بانە
2-رامیار موسلیح خەڵکی بانە
3-واحید فەیزی خەڵکی بانە
4-عەدنان میرەکی خەڵکی دێولان
5-سینا محەمەدی خەڵکی دێولان
6-سەعید محەمەدپوور خەڵکی کرماشان