کوردستانی
بڕیارێک لەبارەی ساڵیادی بۆردوومانی قەڵادزێوە دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمساڵ 46 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە قائیمقامی قەڵادزێش رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ هیچ جۆرە مەراسیمێکی فەرمی بۆ ئەو یادە بەڕێوەناچێت لە چوارچێوەی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتووچو و خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەبوبەکر بایز، قائیمقامی قەڵادزێ سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوشێوەی سەرجەم مەراسیمییە نیشتیمانی و بۆنە نەتەوەیەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ هیچ مەراسیمێک بۆ یادکردنەوە بۆردوومانکردنی قەڵادزێ ناچێت بەڕێوە لە چوارچێوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییان و کەوسوکاری شەهیدان خۆیان سەربەستن لەوەی چ کارێک دەکەن و دەچنە سەر گۆڕی شەهیدان و تاجە گوڵینە دادەنێن لەسەر گۆڕی شەهیدانیان".
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە رۆژی 24ی نیسانی 1974 چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعسی رووخاو بۆردوومانی قەڵادزێیان کرد و بەو هۆیەوە 476 هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون.