ئابووری
دۆخى دارایی فه‌رمانبه‌ران خراپه‌و نیگه‌رانن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نزیكه‌ى دوو مانگ ده‌بێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كراوه و دۆخى دارایی خه‌ڵك خراپه و ناتوانن وه‌ك پێویست ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێویستیانه‌ى رۆژانه‌ى خۆیان بكڕن.
كاروان سه‌لیم، فه‌رمانبه‌ره‌و به مه‌ودا میدیاى وت "هیچ كارێكى تر ناكه‌م، ته‌نها بژێوى من سه‌ر مووچه‌یه، خێزاندارم و مناڵم هه‌یه، نزیكه‌ى دوو مانگه مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه و گرفتم بۆ دروستبووه".
وتیشى "حكومه‌تى هه‌رێم هیچ باكى به‌وه نییه فه‌رمانبه‌ر مووچه‌ى هه‌یه یان نا، وا ده‌زانن خه‌ڵك به هه‌وا ده‌ژى، بیر له خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ریش ناكه‌نه‌وه".
ره‌حمان سه‌عید، مامۆستایه‌و به مه‌ودا میدیاى وت "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌ر به‌و جۆره بێباكانه بیر له فه‌رمانبه‌ر بكاته‌وه، هه‌ر نه‌بێت باشه، ئه‌و هه‌موو داهاته‌ى هه‌یه ده‌یتوانى خۆى مووچه دابه‌ش بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "روونه هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تى هه‌رێمه، به‌غدا ده‌ڵێت داهاتمان راده‌ست بكه‌و ته‌وتین بكه، مانگانه به‌بێ گرفت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرین، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه ناكات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كۆتاجار فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رگرت، كۆتایی مانگى نیسان بوو، ماوه‌ى نزیكه‌ى 50 رۆژه مووچه دابه‌شنه‌كراوه.
ع
بیروڕا



