کوردستانی

وڵاتی چین چوارەم كاروانی هاوكاری گەیاندە هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتی چین چوارەم كاروانی هاوكاری گەیاندە هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، چوارەم كاروانی هاوكاری وڵاتی چین لە بواری پزیشكی گەیشتە هەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر.

هاوكارییەكانی وڵاتی چین پێكهاتبوون لە دەستكێش و دەمامك و ماددەی پشكنین و جلوبەرگی تایبەتی پزیشكی و لە لایەن سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە تیمە تەندروستییەكەی وڵاتی چینیش كرا.

ئەو هاوكارییانە پێكهاتبوون لە زیاتر لە هەزار كیتی پشكنینی كۆرۆنا، 40 هەزار دەستكێش و هەزاران پێویستی و جلوبەرگی تایبەت و دەمامك.

Qaiwan
Qaiwan