کوردستانی
بۆ مانگی رەمەزان مزگەوتەكان دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا لیژنەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزاندا بڕیار دەدات.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف هاتووە "دەربارەی کردنەوەی مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەپێویستی دەزانین سوپاسێکی گەرمی نوێژخوێنان و مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بکەین لە ئارامی و خۆراگریان و پابەندبونیان بەڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ ئەوەی بەھەمو لایەک بتوانین رێگا لەمەترسییەکانی ئەم پەتایە بگرین، خۆشبەختانە ئەو رێکارانەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرتویەتیەبەر لەزۆربەی وڵاتان باشتر بوە تاوەکو کەمترین زیانی ھەبێ".
هەروەها " بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان لەکۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، لەماوەی دوو رۆژی داھاتودا لیژنەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا ئەم بابەتە بەجدی تاو توێ دەکات، ھەر شتێک لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستاندا بێ لیژنەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆناو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لەبارەوە دەدەن و لەکاتی پێویست رادەگەیەندرێت".
باس لەوەشكراوە " بەرپرسیاریەتی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆیی تەندروستی وادەخوازێ کە ئارام بگرین تاوەکو بڕیارێک لەم بارەیەوە دەدرێت".
بەپێی زانیارییەكان، ڕێنمایی نوێ بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان بۆ مانگی رەمەزان دەردەچێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان دوربن لە هەر كێشەو گرفتێك.