کوردستانی

له رووداوێكی هاتووچۆ دوو كەس گیانیان لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له رووداوێكی هاتووچۆ دوو كەس گیانیان لە دەستدا
مەودا میدیا-

رووداوێكی هاتووچۆ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ قەزای چەمچەماڵی سەر شاری سلێمانی روویداو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.

لە راگەیەندراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگای ئاغجەلەر - گۆپتەپە، بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕێك و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، سەرئەنجام دوو كەس لە سەرنشینی ماتۆڕەكە گیانیان لە دەستدا".

باس لەوەشكراوە "ئەو دوو هاوڵاتیە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و تەمەنیان 22 ساڵ و 23 ساڵ دەبن و بەپێی یاسا، شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستگیركراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی گیراوە".

هەروەها" تەرمی دوو سەرنشینی ماتۆڕەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون بۆ لێكۆڵینەوە  و توێكاری".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان