کوردستانی
مژدەیەک بۆ هاوڵاتیان... سەركەوتن راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوار تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە شاری سلێمانی دوای چاکبوونەوەیان ئەوانیش گەڕانەوە ماڵەوە لە ئێستادا هیچ تووشبوویەک لەنەخۆشخانە نەماوە.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند "دوای مانەوەیان بۆ 14 رۆژ لە سەنتەری ئاسودەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،ئەمڕۆ هەموو ئەو تووشبووانەی لە ژێر چاودێریدابوون کە ژمارەیان 4 کەسە بوو گەڕانەوە ماڵەور".
ئاماژە بەوەشکراوە" سێ ئافرەت و یەک پیاو بوون پاش ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی لەسەر یەک ،کە خۆشبەختانە دەرکەوت ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو دەرکەوت لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو لەئێستادا هیچ تووشبوو لەنەخۆشخانە نیە سەرجەمیان ،کە ژمارەیان شانزە کەس بوو جگە لە تووشبوویەک کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو و گیانی سپارد ئەوانی تر ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاند و لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و گەڕانەوە ناو ماڵ و ژیانی ئاسای خۆیان".