ئینستتیوتى نارین

لایەنێكی سەرەكی عیراق بایكۆتی هەڵبژاردنی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لایەنێكی سەرەكی عیراق بایكۆتی هەڵبژاردنی راگەیاند


مەودا میدیا-
بەپێی بەیاننامەیەك كە بڵاوبانكردووەتەوە، هاوپەیمانی نەسر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ناكات. 

هاوپەیمانی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتیی دەكات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" هاوپەیمانییەكەیان بەشداریی لە هەڵبژاردنی چەند مانگی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناكات بەهۆی نەبوونی پتەویی لە سەپاندنی كۆنترۆڵی یاسایی كە رێگری لە دەستكاریكردن و كڕینی دەنگەكان بكات و جگەلەوەش بەكارهێنانی سامانی گشتی و سامانی دەوڵەت، بۆ بەرژەوەندیی تایبەت". 

بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"هاوپەیمانی نەسر پشتگیری لە هەر كاندیدێك دەكات ئەگەر بزانن شیاو و لێهاتووە و لە هەر حزب و هاوپەیمانێتییەكیش بێت گرنگ نییە بەلایانەوە". 

هاوپەیمانی نەسر لە ساڵی 2017 بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق دامەزراوە و لە ساڵی 2018 لە یەكەم بەشداریكردنی لە هەڵبژراردنی ئەنجومەنی نوێنەران توانی 42 كورسی بەدەستبهێنێت.
ئ پ   

Qaiwan
Qaiwan