کوردستانی
باوكێك بەرگەی مردنی منداڵەكەی نەگرت و خۆی خنكاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەسێكی تەمەن 34 ساڵ خۆی خنكاندووە، هۆكارەكەشی بۆ گیانلەدەستدانی منداڵەكەی دەگەڕێتەوە لە رابردوو.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆکوژی لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار دوای گەشتنی مەفرەزەکانمان بەشوێنی رووداوەکە دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی لۆی کەنعان خورشید لەدایکبووی 1984 بەهۆی هەڵواسینەوە خۆی خنكاندووە".
باس لەوەشكراوە "بەوتەی خێزانی ناوبراو دوای ئەوەی چەن مانگێک لەمەوپێش منداڵێکیان بەرووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە کاریگەری لەسەرباری دەرونی باوکی دروست کردوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتێکدا بەتەنیا لەماڵ بووە خۆی هەڵواسیوەوگیانی لەدەستداوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردوەتەوەو لێکۆڵینەوەش دەستی پێ کردوە".