کوردستانی

سلێمانی لە سەركەوتن نزیك بووەتەوە... كۆرۆنا كۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی لە سەركەوتن نزیك بووەتەوە... كۆرۆنا كۆتایی دێت
مەودا میدیا-

هەر یەكە لە قەزای چەمچەماڵ و دەربەندیخان لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەواوی تووشبووانی كۆرۆنایان چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوەو تەنیا هەڵەبجە و سلێمانی ماون و كەمترین تووشبووش لە نەخۆشخانەكانن.

دوای ئەوەی تەندروستی چەمچەماڵ سەركەوتنی بەسەر كۆرۆنا راگەیاند و تەواوی تووشبوون نەخۆشخانەیان جێهێشت، تەندروستی دەربەندیخانیش سەركەوتنی بەسەر ئەو نەخۆشیە راگەیاند.

سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دەربەندیخان بە مەودا میدیای رایگەیاند "تەواوی تووشبووانی كۆرۆنا لە دەربەندیخان كە ژمارەیان 33 كەسبوون، لە نەخۆشخانە دەرچوون و گەڕاونەتەوە ماڵەوە".

وتیشی "بەهۆی پابەندبوونی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی رێنماییەكان و خۆپارێزییەكان، بەتەواوی سەركەوتین و هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە قەزاكە نەماوە".

تەنیا لە هەڵەبجە و سلێمانی كە كەمترین تووشبووی كۆرۆنایان تێدایە و ئەوانیش لە رۆژانی داهاتوو چاكدەبنەوە و دەگەڕێنەوە ناو كەسوكاریان، كۆی تووشبووانیش لە هەرێمی كوردستان كەمتر لە 60 كەس دەبن لە ناو نەخۆشخانەكان.

لە هەرێمی كوردستان كۆی تووشبووانی كۆرۆنا كەمتر لە 350 كەس بوون و تەنیا چوار حاڵەتی گیان لە دەستدان تۆماركرا، ئەوانیش مردنەكەیان بەهۆی كۆرۆناوە نەبوون بەڵكو نەخۆشییان لەگەڵ بووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان