کوردستانی
لە سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوان دەستی پێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە هەزاران كەمئەندام بەهۆی پێنەدان و دواكەوتنی مووچەكانیانەوە دەستیان بە خۆپیشاندانكرد و بڕیاریشە تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان لەسەر شەقام بمێننەوە.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی مووچەی كەمئەندامان دواكەوتووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە نییە، بە هەزاران كەمئەندامان چوینەتە سەر شەقامی سالم و خۆپیشاندان دەكەین".
ئەوەشی خستەڕوو "چینی كەمئەندام كەمترین مووچەی هەیە و ناكرێت هەموو مانگێك بەو شێوەیە دوابكەوێت و نەدرێت، دۆخی كەمئەندامان زۆر خراپە و خێزانی وا هەیە پارەی نییە كیلۆیەك تەماتە بكڕێت بۆ منداڵەكانی".
وتیشی "هەتا ئەو كاتەی وەڵاممان دەدرێتە بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و داواش دەكەین هاوڵاتیانی تر بێنە ناو خۆپیشاندانەكە چونكە ئەمە بێ بێكییە كە حكومەت بەرانبەر هاوڵاتیانی خۆی دەیكات".
تائێستا مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەستبەدابەشكردنی نەكراوە و ماوەی 41 رۆژ دەچێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە نییە.