کوردستانی

كوردێكی تر لە سێدارە درا... تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوردێكی تر لە سێدارە درا... تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بوو
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، زیندانییەكی كوردی دانیشتوی شاری سەقز لە لایەن زیندانی ئەو شارەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا هەر چەندە تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بوو.

شایان سەعیدپور، لە ماوەی رابردوو یەكێك بوو لەو زیندانیانەی كە لە زیندار هەڵهات و دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرایەوە و دواتر بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە.

بنەماڵەی شایان و پیاو ماقوڵانی ئەو شارە هەوڵێكیان دەستپێكرد بۆ ئەوەی سزای سێدارەدانی بەسەردا نەسەپێنرێت بەڵام هەوڵەكان هیچ ئەنجامێكیان نەبوو، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراو جێبەجێكرا، هەر چەندە تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بوو.

لە دوای ئەوەی زیندانیان سەقز و چەند زیندانێكی تر لە ماوەی رابردوو دەستیان دایە راكردن و لە زیندانییەكە هەڵهاتن، دواتر دەستگیركرانەوە و هەندێكیان لە سێدارە دران و سزای توندیان بەسەردا سەپێنرا.
Qaiwan
Qaiwan