گێتی
ئاشكرابوو ئیسرائیل چه‌ند مووشه‌كى له ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى دەنگ و رەنگی ئێران رایگه‌یاند، له شه‌ڕى 12 رۆژه‌ى ئێران و ئیسرائیل، ئیسرائیل 11 مووشه‌كى له ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران داوه.
پەیمان جەبەلی، به‌ڕێوبه‌رى ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران رایگه‌یاند "پاش لێکدانەوەی وردبینانەی سەربازیی و کارناسی لەبارەی رێژە و جۆری ئەو مووشەکانەی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێرانی کردوه‌تە ئامانج، بەو ئەنجامە گەیشتین کە بەپێی دۆزرانەوەی سەرجەنگیی مووشەکەکان، 11 مووشەکی ئیسرائیل له‌و بینایه دراوه".
وتیشی "ئێمە بەڵگەکانمان بۆ راگۆڕینەوە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەکردووە و بەڵگەکانمان بۆ وەزارەتی دەرەوە و جێگرایەتی یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێکردووە".
ع
بیروڕا



