گێتی
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان حزبێكى نێوده‌وڵه‌تیی داده‌مه‌زرێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
برایه‌كى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه رایگه‌یاند، دواى ئازادبوونى، ئۆجه‌لان ده‌یه‌وێت حزبێكى نوێ دابمه‌زرێنێت.
عومەر ئۆجەلان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە برازای عەبدوڵَلا ئۆجه‌لانه رایگه‌یاند "ئۆجه‌لان لە هەوڵی ئەوەدایە کە حزبێکی نێودەوڵەتیی دابمەزرێنێت، چالاکییەکانی لە وڵاتانی ئەوروپی چڕدەبنەوە، بە تایبەتی لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا".
باسی لەوەشکرد "لەئێستادا هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکراون و لە ئەگەر سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی لە باکوور هەنگاوی زیاتر بەو ئاراستەدا دەگیرێتەبەر".
رۆژى هه‌ینى هه‌فته‌ى رابردوو، گروپێك له گه‌ریلاى سه‌ر به په‌كه‌كه كه ژماره‌یان 26 چه‌كداربوو له ئه‌شكه‌وتى جاسه‌نه‌ى سه‌ر به قه‌زاى دوكانى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر داواى ئۆجه‌لان چه‌كیان دانا‌و سوتاندیان.
ع
بیروڕا



