کوردستانی

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد...ژیانیان قورس بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد...ژیانیان قورس بووە
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، كاسبكاران و خاوەن دوكانەكانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان گردبوونەوە و داوایان كرد رێگەیان پێبدرێت كار بكەن.

ئەو كاسبكارو خاوەن دوكان و شوێنكارانە باسیان لەوەكرد  "نزیكەی دوو مانگ دەبێت دوكانەكانیان داخستووە و بژێوی ژیانیان قورس بووە و پێویستە رێگەمان پێبدرێت دووكانەكان بكەینەوە".

ئەوەشیان باسكرد "سەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانیان تەنیا ئەو كارەیەو داواش دەكەن بەزووترین كات بڕیار بدرێت بۆ كردنەوەی ئەو دوكانانە".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەهۆی ئاساییبوونەوەی ژیان لە شارەكە، چەندین رێنمایی و ئاسنكاری دەرچووە بۆ خاوەنكارو شوێنەكان، بەڵام ئەو دوكانانە تائێستا نەكراونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان