کوردستانی
كادر و لایەنگرانی پارتی هۆشداری تونديان دایە حزبەكەیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەك كادر ولایەنگری پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەدەنە حزبەكەیان و باس لەوەدەكەن ئەوان لە دۆخێكی خراپدان و لە لایەن پارتییەوە فەرامۆش كراون دەشڵێن ئەو بێ منەتییە ئاكامی خراپی دەبێت لە داهاتوودا.
لە راگەیەندراوێكدا باسیان لەوەكردووە "دوای ئەوەی چەند ساڵێكە ماڵ و حاڵی خۆمان بەجێهێشتووە و ئاوارەبووین، بەڵام سێ ساڵە خاك و شارەكەمان لە لایەن پارتییەوە بە تەواوی فەرامۆشكراوە و خەریكە گومانمان لەسەر حزبەكە دروست دەبێت لەسەر ئەو خەباتەی كردومانە".
ئەوەشیان خستوەتەڕوو "لە دوای ئەو سێ ساڵە لێمان ناپرسنەوە، درێژەكێشانی ئەو دۆخە و بێ منەتی حزب و حكومەت بەرانبەر ئەو تێكۆشەرو كادرانە كاردانەوەی خراپی لێ دەكەوێتەوە".
هەروەها "پارتی هیچ گرنگیەكی بە كەركوك نەداوە و دەبوو پێش هەموو لایەنێك چارەسەری بۆ ئەو شارە هەبوایە بەڵام بەداخەوە بیری لای كەركوك نەماوە".