گێتی

خۆكوشتن لە ناو سوپای ئیسرائیلدا تادێت زیاتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆكوشتن لە ناو سوپای ئیسرائیلدا تادێت زیاتر دەبێت


مەودا میدیا- 
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و بە تایبەت لە دوای جەنگی تۆفانی ئەقسا لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023وە، حاڵەتەكانی خۆ كوشتن لە ناو سوپای ئیسرائیلدا زۆر زیادیكردووە. 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئیسرائیل، لەماوی ئەم هەفتەیەدا حاڵەتێكی نوێی خۆ كوشتن لە ناو ریزەكانی سوپای وڵاتەكەیان تۆماركراوە، كە سەربازێكی لیوای گولانی لە بنكەیەكی سەربازی لە نزیك كەرتی غەززە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەر بەپێی ئەو ئامارانەی میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە، تەنها لە ماوەی ساڵی 2024 دا، 21 حاڵەتی خۆكوشتن لە ناو ریزەكانی سوپادا تۆماركراون، كە گەورەترین ژمارەیە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا، بەڵام بەتەنها لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2025دا 14 حاڵەتی خۆكوشتنی نوێ تۆماركراوە.

رۆژنامەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە"سوپای وڵاتەكەیان لە قەیرانێكی قوڵدایە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری دەروونی لەسەر سەربازە ئیسرائیلییەكان بە تایبەتیش دوای تۆماركردنی 300 هەزار كەس لە هێزەكانی یەدەگ". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan