کوردستانی

كاتی گەورەترین خۆپیشاندان لە سلێمانی دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتی گەورەترین خۆپیشاندان لە سلێمانی دیاریكرا
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، گەورەترین خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت دژی بێباكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواكەوتنی مووچە و خراپی دۆخی هاوڵاتیان داواش دەكرێت هەموو چین و توێژەكان بچن بۆ خۆپیشاندان.

لەراگەیەندراوێكی ئەنجومەنی فشار لە سلێمانی هاتووە "كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە، گەورەترین خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئەنجام دەدرێت لە شەقامی سالم".

ئاماژە بەوەشكراوە "پێویستە هەموو چین و توێژەكان و مووچەخۆران و مامۆستایان بچنە ئەو شوێنە و پەیامی خۆیان بگەیەنن بە حكومەتی بێباك لەو دۆخەی ئێستا، هەروەها دواكەوتنی مووچە و نەدانی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2020 لە كاتێكدا لە مانگی پێنجداین".

لای خۆیەوە رێبوار محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستایانی ناڕازی لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەندامی هەیە و لەو چەند رۆژەدا گفتوگۆ دەكەین و هەڵوێستی توندمان دەبێت لەسەر ئەو دۆخەو دواكەوتنی مووچە".

توڕەیی هاوڵاتیانی سلێمانی لە كاتێكدایە زیاتر لە 30 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 تێدەپەڕێت بەڵام تائێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی 2020 دیاری نەكراوە لە كاتێكدا لە مانگی پێنج نزیك دەبینەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان