گێتی
دۆخى سوهیدا تێكچووه و ژمارهى قوربانییان بهرزبووهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بە تێپەڕینی چوار رۆژ لە پێکدادانی خوێناوی لە پارێزگای سوەیدا، ژمارەی قوربانیانی گەیشتە سهرو 100 کەس و تادێت دۆخهكه زیاتر ئاڵۆزدهبێت.
پێکدادانی توند لە نێوان درۆزییەکان و عەرەبەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا دوای چوار رۆژ درێژەی هەیە و بە پێی راگەیاندنی مافی مرۆڤی سوریا و وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تا ئێستا زیاتر لە 100 کەس بە هۆیەوە گیانیانلەدەست داوە".
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لهو بارهوه رایگهیاند "داوای لە هەموو لایەنەکان دهكهین بە پێی لۆژیک کردەوە بنوێنن، چەکەکانیان رادەست بکەنەوە و کۆتایی بە پێکدادانەکان بهێنن.
هەروەها "داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کرد دەست لە پاڵپشتی کردنی گروپە چەکدارەکان هەڵبگرن و رێز لە سەروەری سوریا بگرن".
ع
بیروڕا



