کوردستانی
رێنمایی نوێ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دەردەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە دوای 23ی مانگەوە رێنمایی نوێ بە كۆمەڵێك ئاسانكارییەوە بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەردەكەین و لە سبەینێوەش كۆمەڵێك شوێنی تر دەكرێنەوە.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "تائێستا ئەو بڕیارانە هەیە كە پێشتر بڵاوكراونەتەوە و تا 23ی مانگ كاریان پێدەكرێت و لە دوای ئەوە كۆمەڵێك بڕیاری تر بە ئاسانكارییەوە بڵاودەكرێنەوە".
باسی لەوەشكرد "سبەینێ بە كۆمەڵێك مەرج و رێنمایی نوێ نۆرینگەكە پزیشكییەكان دەكرێنەوە و پێویستە پابەندی رێنماییەكان ببن".
لە بارەی ئەو شوێنانەی كە تائێستا نەكراونەتەوە وتی "بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەسەر ئەو شوێنانەی تریش دەدرێت و لە دوای 23ی مانگەوە زۆربەی شوێنەكان دەكرێنەوە".