کوردستانی
ئاگاداری پزیشکان دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشكانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە كە سبەی چوارشەممە دەتوانن لە كاتی دیاریكراو نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە، رایدەگەیەنێت پزیشكانی سلێمانی و دهۆکیش بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان رۆژی کردنەوەی نۆڕینگەكانیان دیاری دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان کە تێدا هاتووە "سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشکان لە شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە لە سبەی رۆژی چوارشەممەوە دەتوانن نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لقەکانی سەندیکا لە سلێمانی و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان رۆژی کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان دیاری دەکەن".
سەندیكای پزیشكانی رێنمایەکانی کردنەوەی نۆڕینگەی خستووەتەڕوو كە بریتین لە:
1ـ کردنەوەی نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیکان ئارەزومەندانەیە.
2- کردنەوەی نۆرینگەکان لە کاتژمێر 2 بۆ 5 ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
3- لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.
4- پزیشک گاونی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێ و ماسک ببەستێ.
5- نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.
6- رۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تعقیم بکرێن.