گێتی

كۆشكی سپی دواین باری تەندروستی ترەمپی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆشكی سپی دواین باری تەندروستی ترەمپی راگەیاند


مەودا میدیا-
دوای ئاوسانی پێیەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، كۆمەڵێك پشكنین بۆ ئەو سەرۆكە كراوە و دواتریش ئەنجامی پشكنینەكانی سەرجەمیان ئەرێنی بوون. 

كارۆلین لیڤیت، سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی رایگەیاند"دوای ئەوەی ترەمپ هەستی بە ئاوسانی قاچی كرد، دەستبەجێ‌ كۆمەڵێك پشكنینی بۆ كراوە و دەركەوتووە هەموو ئەنجامی پشكنینەكانی ئاسایی بوون، تەنها كەمێك سستی خوێنبەرەكانی هەیە". 

وتیشی"ترەمپ لە  بەشی خوارەوەی قاچەكانی ئاوسان دروست بووە، ئەمەش وایكردووە تیمی پزیشكی هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی تەندروستی بكەن، بەڵام بەگشتی توندروستییەكی نایابی هەیە".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەرۆكی ئەمەریكا ئێستا تەمەنی 79 ساڵە و تەنها كەمێك سستی خوێنبەرەكانی هەیە، ئەمەش حاڵەتێكی باوە، بەتایبەتی لە كەسانی سەرووی تەمەنی 70 ساڵدا و بۆ ئەوەش چارەسەریی وەرگرتووە".  
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan