کوردستانی

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رۆڵی مه‌زنی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ھێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌  به‌رز ده‌نرخێنێت له‌ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و رایدەگەیەنێت هێشتا پابه‌ند بوون به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی گرنگ و پێویسته‌. 

فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند "سه‌ره‌تا سوپاس و رێز و پێزانینی فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانتان پێراده‌گه‌یه‌نین كه‌ سه‌رباری دۆخی ناله‌بارو سه‌ختی ژیان و گوزه‌ران پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه‌  ته‌ندروستیه‌كان بوون ، بێگومان پابه‌ند بوونی ئێوه‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی ھه‌نگاو رێكاره‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌  رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھه‌ربۆیه‌ جێی خۆیه‌تی رۆڵی مه‌زنی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ھێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌  به‌رزبنرخێنین  كه‌گیانی خۆیان خستۆته‌ مه‌ترسی له‌پێناو  پاراستنی  سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ھاوڵاتیان،  سوپاس بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كان ، ھه‌روه‌ھا لێره‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین سوپاسی زۆری خێرخوازان بكه‌ین كه‌ له‌و ھه‌لومه‌رجه‌ سه‌خته‌دا به‌شی زۆری ئه‌ركی كۆمه‌ك و ھاوكاری ھاوڵاتیانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ ".

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "ده‌بێت بڵێین هێشتا  پابه‌ند بوون به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی گرنگ و پێویسته‌، به‌لام ده‌بێیت ئاگاداری لێكه‌وته‌كانی بین به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا به‌ھۆی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوو چۆ و وه‌ستانی جوڵه‌ی بازارو بازرگانی باری سه‌رشانانی ھاوڵاتیان به‌گشتی و كاسبكار و پیشه‌وه‌ر و ده‌ستگێڕێكی زۆر به‌هۆی لێكه‌وته‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،بێ كار و بێ داهات و بژێوی ڕۆژانه‌یانن،ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆگه‌یاندنی هاوكاریی ماددی  و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌یان به‌سه‌خاوه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و زوو میكانیزمێك بۆ هاوكاری كردنیان رابگه‌یه‌نێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان  له‌سۆنگه‌ی ھه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی له‌ دۆخی ئێستادا به‌ پێویستی ده‌زانین  ھه‌رچی زووتره‌ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌م  ھانگاوانه‌ بھاوێت :

1- له‌ به‌رواری 1/4 ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه‌ لیژنه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌كردنی بڕیارێكی تایبه‌ت به‌ لێخۆشبوون له‌ هه‌ندێ باج و ڕسومات و چاره‌سه‌ری كرێی كرێنیشینان  پێكهێناوه‌،ئێمه‌ له‌ فراكسێۆنی یه‌كێتی داوا ده‌كه‌ین په‌له‌ و ده‌ستوبرد له‌ ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ بكرێت و حكومه‌ت له‌ سنووری ده‌ستڕۆیی و ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌ ڕێپێدراوه‌كانی ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات،چونكه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌  دۆخێكدان كه‌ ده‌بێت هه‌رچی زووه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانیانه‌ ده‌ستگیرۆیی  بكرێن.

2-وه‌ك پاداشتێك له‌به‌رامبه‌ر رۆڵی ئازایانه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك كه‌ له‌ كاتی ئۆپراسێۆنی ڕووبه‌وبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌ركدا بووه‌،فراكسێۆنه‌كه‌مان پشتیوانی هاندان و پاداشتكردنه‌وه‌یانه‌،بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیاری پۆلێنكردن و پێدانی شه‌ش مانگ تا ساڵێك پێشخستنی خزمه‌ت(قیده‌م)یان بۆ ده‌كات له‌ پای ئه‌رك و ماندووبوونیان له‌ ماوه‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان